تۆ بە گریان بووی
بۆ وەرینی گڵای ئەم بەهارەی من
ناڵەم هاودەمی مەنزڵگاێکی خەم بوو
جەستەم بە خاچی زاڵمێکی نایار بوو
خەیاڵم بە دەم هەورێکی ڕەش بوو
خەرمانم بە دەستی جوتیارێکی نەزان بوو
ئەی وەچی گوڵی بەهارم، باڵندەی ئاسمانم ئەمڕۆ
سرووشت خۆی لە گوڵ داوە بۆ تۆ
ئەی جوانی ڕەزی باخم
ئەی بازی بە دەماخم
بۆ ئەمڕۆ دەت بینم وەک شاخ
بەفرت لێ باریەوە
خۆ تۆ قەرار نەبوو لە خۆری ئەم سورشتەم ئاجز بی
گوڵەکانی ئەم هەوارەم نمەی تۆی دەوێ
ئاشت نابێتەوە فرمێسکی تۆی دەوێ..
مەهمەن تاوگۆزی
من وەک تۆ نیم!
بە ڕەشەبای بێ وەفایت دایمە شعرم ڕەش پۆشە
بە چیرۆکی ماڵ ئاوایت چرای ماڵم هەردەم خامۆشە
بە شاڵاوی وشەکانت ئەوا دیسان ئاوارە بووم
بەئازاری دڵ گۆڕانت ڕەنگی شادی نەما لە ڕوم
گەردەلوولی خەمەکانت بەرەو غوربەت هەڵی گرتم
لە خەیاڵی چاوانی تۆ هێشتا هەر وێرانوو وردم
بەڵام گیانە باش بزانە
خۆشم ئەوێی لە ناخی دڵ
یادوو ناوت لەگەڵمایە تاکو ساتێک نەچمە ژێر گڵ
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
شەوی تارم
من وەک نمنمەی باران لێم دەچۆڕێ فرمێسک
من وەک باڵندەێکی باڵشکاو غەریبە بۆم ئاسمانێک
هەناسەێکی گەرم ئەمڕۆ کلیلی دەرگای ئەشقی شکاندم
پەنای پێ بردمە بەر گەورەی زەمەن
سوژدەی ئەشقی پێ بردم
ئەی شەوی تار تکات لێ دەکەم
تیشکێک لە ڕۆشنای خۆتم پێ ببەخشە
با ڕێگەی مەیخانە ون کەم
ڕوو لە ئەم خەونە نۆیەم بکەم
کە دەبینم باڵندەێک لە ڕوخساری یارم
هێلانەی کردوە!
دەبێت من بەو هێلانە شاد بم؟
کە شۆنی خۆمم تێدا نەبینیوە.
بەڵێن ئەدەم بەبێ تۆ تەمەن بە خاک بسپێرم
پەڕی تەمەنی گوڵیشم لە دڵی تۆدا هەڵوەرێنم..
بەهمەن تاوگۆزی
وەرزی تەمەن
بۆ چی باڵای تەمەنم بە پایز دەسپێری؟
بۆ هاناسەی ساردم لە خاک ئەژێنی؟
من لە سەر کارێزێکی وشک ڕاوەستاوم
چاوەڕێی کانیەوێکی ڕونم
دڵم ئەوەندەی نەماوە پێم بڵێ!!
تاکەی چاوەڕوانی پەڵەی بەهار دەکەی
لە بن دارێکی بێ سێبەرا
خۆت بە پەیکەر دەکەی
منیش دەڵێم ئەم پەیمانەم بە ئەشق داوە
گەر نەبێت، داستانێک ئەبێت
بۆ مێژوی ئەشگ جێگەی خۆی دەگرێت