دڵزار شەنگە دڵی دەشکێت!!

دڵێکی شکاو نوێترین بەرهەمی هونەرمەند دڵزار شەنگەیە، شایانی باسە ئەم بەرهەمە لە سەرجەم کەناڵەکانی کوردستان هاتۆتە پەخشکردن و پێشوازییەکی باشی لێکراوە،لەلایەن هونەرمەندان و گوێگرانەوە بە یەکێک لە بەرهەمە سەرکەوتوەکانی ساڵی 2009 دادەنرێت، دڵێکی شکاو لە تێکست و سیناریۆ و دەرهێنانی شاعیر هەردی ئەحمەدەو  کاری میوزیکی لە وڵاتی بەریتانیا لە کۆمپانییای شەنگە میوزیک بۆ کراوە، کۆمپانییای شیلانە فیلم کاری وێنەگرتن و مۆنتاژکردنی بۆ جێبەجێکردوە بەڕێز کاک هیوا ئەحمەد وەک کامێرە پێرسن بە هاوکاری بەڕێز کاک سۆران شەماڵ بەڕێوەبەری کارە هونەرییەکانی کۆمپانییای شیلانە فیلم بە نوێترین و باشترین کەرەستە کاری سیناریۆکەیە کردوە، شایانی باسە کۆمەڵێک کەسی هونەری هاوکاری ئەم بەرهەمە نوێیەیان کردوە، لەوانە زۆر بەێزان خاتو شیلان  ئەحمەد کاری فۆتۆگرافی جێبەجێکردوە و خاتو سارا کاوە وەک میکیاج و ڕوناک و لایتین و فۆتۆگراف، هێمن ئەحمەد وەک هاوکاری دەرهێنە رو کارە هونەریەکان،بەڕێز کاک نالی وەک یاریدەدەر و هاوکارلە کارە هونەریەکاندا، چەندین شوێن و جێگای تایبەت بونەتە مەنزڵ لە ناو ئەم بەرهەمەدا لێرەوە سوپاسی سەرجەم ئەو کەس و لایانانە دەکەین کە هاوکاریان کردوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بەرهەمەی هونەرمەند دڵزار شەنگە،بە تایبەتی هەردوو ئەکتەری بە توانا و ئنگلیز بەڕێزان خاتو(هۆڵی دۆس دێڵ و جۆ ۆمه). بە هیوای بەدڵبون و کاتێکی ئارام، بۆ سەرجەم ئاشقانی هونەورمەند و گوێگران و بینەرانی ئەم بەرهەمە.  

لێرەدا دەتوانن سەرنج بدەن لە چۆنێتی  کارکردن لە ناو ئەم بەرهەمەدا

http://www.dilzar.com/page9a.html

بۆ زانیاری لە سەر کار و بەرهەم و پڕۆژەکانی هونەرمەند تکایە سەردانی ماڵێپەر بکەن http://www.dilzar.com/

http://www.youtube.com/watch?v=4AgkpaJyPFs&eurl=http%3A%2F%2Fjebar%2Einfo%2Fdreja%2F05%2E07%2E2009%2D3%2F&feature=player_embedded

Back