ڕه‌نه‌گرتن له‌زه‌که‌ریا ئاسانه‌،به‌لام به‌خۆداچو‌نه‌وه‌ی نوسه‌ره‌کان گرانه‌

زۆر جار گەر منداڵەک دەست بە نوزە نوز و لاساری بیکات لای خۆمان دەڵێن گوێی پێ مەدە و ئیھمالی بیکە تا خۆی ناچارە بێ دەنگ دەبێ، ئەگینا لە خۆی دەردەچی.بەڵام زۆر جار بە تایبەت لەم رۆژگارەی ئێستامان میرۆڤ نازانێ بێ دەنگی ھەڵبیژێرە یان نا!مەبەستی مین لەم نووسینە ئەوەیە کە چەند رۆژی رابیردو بابەتی جییا جییام خوێندەوە کە بون بە مایەی سەرینج دانیم و وایان لێ کیردیم کە مینیش پێنووس بیگرمە دەستیم و بۆ چەند چیرکەیەک وەک نووسەر ھەست بیکەم..ھەرچەند ئەو توانایەشیم نییە مین ھیچ کاتێک خۆم بە نووسەر بیزانیم و رێزی تایبەتیم بۆ تەنانەت ووشەی "نووسەر" ئیش ھەیە.. بەڵام زۆر بە داخەوە کە ھەر کەسێک لە شوێنی خۆی ھەڵدەستێ و چەند دیڵۆپە ھووبرێک دەخاتە سەر کاخەزەوە و ناو لە خۆی دەنێ نووسەر. بەڵام گەر سەرینجی پێ بیدەی لە ناوەرۆکی خۆی و ئەم بابەتەی بیڵاوی دەکاتەوە ھیچ شتێک نابینرێ لە قیسە و رەخنەی پڕ و پووچ تەپڵ لێدان زییاتیر!لەم ماوەیە دەنگۆی جییا جییا و رەخنە و ھەڕەشە لەسەر ھونەرمەند زاکاریا بیڵاو بۆوە بە تایبەت لەم چەند رۆژەی رابیردوو.جا بە ھەر شێوەیەک بێ.. گوایە زاکاریا وازی لە کاری ھونەری ھێناوە، دوور کەوتۆتەوە، لەبەر بازیرگانی و پیرۆژەکانی ئاگای لە ھیچ نەماوە، نیوەی شاری کڕیوە و بە ناوی خۆی کیردووە، ئەی ھەواڵی ژین ھێنان و جییا بونەوەکەی؟؟؟  نااا.. شتێک ماوە! ئەویش گوایە دیرۆ دەکات و پەیوەندییەکی وا بەھێزی نییە لەگەڵ دایکی و ماڵەوەیان وەک چۆن خۆی لە چاوپێکەوتینەکانا باسی دەکات. خۆ کێ ناڵێ نەفرەتیشی لێ نەکراوە فەقیرەی؟ لە ھەموی خۆشتیر کە گوایە زاکاریا وتویەتی ھاز دەکەم خاوەن فیڕۆکەیەکی خۆم بیم..!بەخوا ئایبە.. زۆر زۆر شەرمە بۆ ئەو (نوسەر)ئانەی کە ھوبری پێنووسەکانییان بەم بابەتە پڕ و پووچ و بێ مانایانە خەسار دەکەن. بەڕاستی بەزەییم بە ئێوە و بیر و بۆچوونەکانتان دێتەوە.  کاتێک سەیری ھونەرمەندانی ووڵاتانی جیھان دەکەم زۆر بە سەر سوڕمانەوە لە خۆمان و بیر و بۆچونی ھەندێکمان دەڕوانیم!لە ووڵاتانی دەرەوەی کوردیستان ھونەرمەند بۆی ھەیە بە ئارەزوی خۆی لە چاوپێکەوتینەکاندا باسی ھەموو شتی تایبەتی خۆی بیکات، تەنانەت پەیوەندی لەگەڵ کێ و چەند کەس ھەبووە تا ئێستا و بە ئاشکیرایانە لەسەر زۆر بابەت دەدوێ کە بە ھیچ شێوەیەک جێگای باس کیردین نییە و کەسیش رەخنە ناگرێ. بەڵام تێناگەم بۆ گەر ھونەرمەند زاکاریا چاو پێکەوتین نەکات رەخنەیە و خۆ بە گەورە زانینە، گەر دەشیکات ھەر رەخنەیە...

ئێە باشە چارە؟؟؟

تێناگەم بۆ لای ئێمە رەخنە لە سادەتیرین شت دەگیرێ؟بۆ زاکاریاش بۆی نەبێ وەک ھەر تاکە کەسێک لە ئێما خاوەن ئاوات و خەونی تایبەتی خۆی بەت و بیژی وەک خۆی ھاز دەکات ئەی بۆ کەس باسی ئەوە ناکات کە تا ئێستا ھونەرمەند دەستی لە چەندین پیڕۆژەی پێشڤەچون و ئاوەدان و جووانکاری ووڵات و شار ھەبووە؟تێناگەم بۆ زاکاریا بۆتە گیرێ لەسەر دیڵی چەند کەسێک کە ژییانییان لێ تاڵ بوووە. رەخنە لە ئاوازی زاکاریا دەگیرێ کاتێک کەسانی تیر بە زمانی بییانی گۆرانی دەڵێن و رێچکەی ئەوانییان گیرتۆتە بەر و ھونەرمەندانی بییانی وەک (شاکیرا و بەیۆنجە) دەکەن بە نیمونەی خۆیان.خۆ ھیچ نەما باسی دایکی زاکاریاشیان کیرد! مین نازانیم ئەم خەڵکە بێ کارە یا نەزانێ کە مێشک و کاتی خۆی بەم جۆرە شتانە بە فیڕۆ دەبا! ئێ باشە زاکاریا پەیوەندی لەگەڵ دایکی ھەر چۆن بێ مین بۆ رەخنە بیگریم؟ چۆن بیتوانیم رەخنە بیگریم و باسی بابەتێک بیکەم کە دیڵی دایکێک ئی پێ بیڕەنجێنیم؟ خۆ نەک لەبەر دایکی زاکاریا بەڵام ھەر لەبەر سۆزی ووشەی داییک چۆن دەستیم دەگرێ پێنووس لەدەست بگریم و بینووسیم؟گەر یەکێک لە خۆی را نەبینێت و ھەستێکی قوڵی لە دیڵدا نەبێت بەرامبەر داییک، تۆ بیڵێی بتوانێ بەم ھەست و سۆزە تایبەتە " دایە گییان دایەی شیرینیم.. ئەی دایەی سۆز و ئەوینیم " بیڵێت کە فیرمێسک بخاتە چاوی ھەموو دایکێک و ئەو کەسانەی کە زەڕەیەک ھەست و سۆزییان لە دیڵ دا ھەیە.بیریم دێ ئەو کات مناڵ بوم، بۆ یەکەم جار گوێبیستی ئەم گۆرانییە بووم فیرمێسکەکانی خۆم ھەشار دا و بە دەست و پەنجە بیچوکەکانیم ھەوڵیم دا فیرمێسکەکانی دایکیم بسڕمەوە..ئاخیر زۆر شەرمە بۆ یەکێ باسی فەقیری و دەوڵەمەندی بیکات، چ نەفسییەتێکە؟ گوایە زاکاریا لە خێزانێکی دەستکورتەوە ھاتووە و چۆن گەیشتۆتە ئەمڕۆی کە بییەوێ بیبێتە خاوەن فیڕۆکەی خۆی کاتێک گەنجەکانمان نەتوانین پایسکیلێک بکڕن..پێش چەند مانگێک لە بەرنامەی (سوپەر تالەنت) ی ئالمانی کابرایەکی کەم ئەندام کە یەکێک بوو لەو کەسانەی پارەی دەستکورتان ( وەک خەر پێ کیردین) ئی لە ووڵات وەردەگیرت و نانی نەبو بخوا، پیلەی یەکەمی بە دەست ھێنا و ئێستا لە ھەرە بەناوبانگەکانی ئەو ووڵاتەیە و بە چاوێکی پڕ لە رێزەوە سەیر دەکرێ و شانازی پێوە دەکەن کە بەم ھەموو نەھامەتییەی بینیوییەتی بەو ئەنجامە گەیشتووە.بەڵام نا لای ئێمە دەستکورتی دەبێ بە لەکەیەکی مۆر و بە نەوچەوانی ئەو کەسەوە دەنوسێ و دەبێ گۆشەگیر بێ..باسی گەنجانی ووڵاتمان رەنگە بە چەند رستەیەک باس نەکرێ و بابەتێکی قوڵ بێ.. بەڵام دیڵنییام گەر یەکێ خۆی ماندو بکات و ئارەقەی نەوچەوانی بڕێژێ دەگات بە ئەنجام و نەک فیڕۆکە و پایسکیل، بەڵکوو دەبێت بە خاوەنی کارگەی فیڕۆکەی تایبەتیش!چەند کەسانێک رایان وایە گوێ لە تورکی فارسی بگیرێ باشتیرە لە زاکاریا، چونکە ھەمان ئاوازە. یا زاکاریا رێی بۆ ھونەرمەندانی تیر خۆش کیردووە بڕۆن بۆ دەرەوەی ووڵات و کارەکانییان لەوێ بەڕێوە بیبەن.باشە خانمی ( شەونیم ئالی شارباژێری)، ئەی نازانی بۆ ھەموو شتێک یەکەم جار ھەیەئاخیر خۆ لە کاتی زو کیچ رێگای نەبوو و شەرم بوو بۆی لە کۆلیژی پزیشکی بیخوێنێ چونکە ئەوە تەنھا کاری پییاو بوو کاتێک خانما ئیتالی ( ماریا مۆنتەسسۆری) وەک یەکەم کیچ لە جیھان ئەم رێچکەی شکاند و لە دیژی قسەی ئەم لا ئەم لا بەرەنگاری ھەموو شتێک بۆوە و بەردەوام بوو لە خوێندینەکەی. لە کاتێک دا کە بۆی نەبو لە زۆر بابەت بەشدار بێ لە کۆلیژ، بەڵام ئەو شەو بە تەنیا و نیھێنی دەچوو بەردەوامی لە کارەکانی دەکیرد.رەنگە لەو سەردەمە بە چاوێکی خراپ سەیرییان کیردیبێ، بەڵام ئەو خانیمە بوو مێژووی گۆڕی و ئێستاش بە یەکێک لە زانا بەناوبانگەکانی بواری پەروەردە و کۆمەڵایەتی دەژمێردیرێ و یەکەم کەس بوو رێچکەی کۆنی شکاند.مەبەستی مین لەم باسە ئەوەیە با ئێمەش دیڵمان گەورە بێ و بە چاوەکی تیر سەیری دونییا بیکەین. با ئێمەش رێگا بیدەین کەسێکی وەک زاکاریا کاتێک کارێک دەکات پیشتگیری بیکەین و ھەر کەسێک بێت رێی بۆ رون کەین وەک کورد مێژوومان بۆ بگۆڕێ. رەخنە ھەیە میرۆڤ بەرەو پێش دەبات، بەڵام نەک ئەم جۆرە رەخنانەی کە لە زاکاریا گیراوە چونکە تا٣ادایە لە ھونەرمەند!!!خۆ ئێمە دەمانەوێ بیبین بە خاوەن دەوڵەتی کوردی، بەڵام بەو شێوە بیبینە خاوەن دەوڵەت؟؟؟بەم جۆرە بیر و بۆچونەی ئێستا ھەمانە زۆر مەھاڵە ئاواتی گەورەمان سەر بیگرێ.با ھونەرمەندانی ئێمەش بڕۆن بۆ دەرەوەی ووڵات و پەرە بە کارەکانییان بیدەن و شتی تازەمان بۆ بێننەوە ویڵات. مرۆڤ چەند بیگەڕێ ئەوەندە لێزانتیر و شارەزاتیر دەبێ. مەرج نییە لە چوار چێوەی خۆمان بیمێنینەوە، گیرینگ ئەوەیە سینوور بیناسین.

مین خۆم لە نیزیکەوە زاکاریام نەبینیوە، بەڵام یەکێکیم لە ئاشقان بە دەنگە بەسۆزەکەی ئەو ھونەرمەندە و لەگەڵ ووشە و ئاوازە شیرینەکان بە دەنگی ئەو سۆز و گەرمی ووڵاتیم بیر دێتەوە و بۆ ماوەیەکی کورت خوربەتیم بیر دەچێتەوە. ھەر بە دەنگی ئەویش سۆز و ھەست و خەمی دیڵیم بۆ کەسانی ئازیز دەردەبڕیم و بۆنی خونچە و سوورە گوڵیم بیر دێتەوە...وە دیڵنییاشیم گەر زاکاریا خاوەنی ئەو کەسایەتییە باھێزە نەبووایە و لە سینووری خۆی دەرچووبا، مینیش ئەو کەسە نەدەبووم، کە شەیدا و سەرسامی دەنگی ئەو ھونەرمەندە بومایە.بۆیە لێرەوە بە ھونەرمەند دەڵێم کاکە زاکاریا دەستیت خۆش و بەردەوام بە لە کارە جووانەکانیت و ھیچ کاتێک بێ ھیوا مەبە و ورە بەرمەدە بەم قیسە ھەڵبەستراوانەی کە دەکرێ.. چونکە چۆن لە کوردی خۆمان دەڵێن ("ساگ بە ئاسمان رەوینە") ... تۆش دیڵنییا بە گەر کەسێک یەک تۆز سۆزی لە دیڵ دا ھەبێت، ئەوا ھەست بەو دەنگ و پەیامە دەکات کە لە ناخی تۆوە دەردەبیڕدرێت و گومان ناکا

Back