گوڵه شیعر
-1-
تا دوور نه‌بووی نه‌م ئه‌زانی
که ئه‌وه‌نده پێویستی بۆم..
ئێستا ئه‌زانم بوونی تۆ
وه‌ک هه‌ناسه و دڵ وایه بۆم..
-2-
جێم مه‌هێڵه
کوا دڵی من به‌رگه‌ی
ته‌نیایی گرتووه..
هه‌ر چرکه‌یه‌کی بێ تۆی
به ساڵانێ لێ ڕۆشتووه..
-3-
هێنده چاوه‌ڕوانم کردی
ڕووناکی له چاوما نه‌ما..
هیواکانم هه‌موو خنکان
له ناو ده‌ریای ئه‌شک و خه‌ما..
-4-
به شه‌ماڵی لای ئێوارا
نامه‌یه‌کم بۆ بنێره..
دڵ به‌رگه‌ی بێ تۆی ناگرێ
که‌م به ته‌نیایی بسپێره..
-5-
خۆشم ئه‌وێی
نازانم بڵێم هێنده‌ی چی!
ته‌نها ئه‌وه‌نده ئازانم،
هه‌موو چرکه و هه‌موو ساتێ
به ناو دڵما دێیت و ئه‌چی!..
-6-
ژیان ئازاری زۆری پێ چه‌شتووم
هه‌ر خه‌م ئامێزم بۆ ئه‌کاته‌وه..
مردن وه‌ستاوه له ده‌رگام ئه‌دا
نازانم دڵم بۆ نایکاته‌وه..
-7-
دیسان خه‌م هێرشی هێنا
وێرانی کرد ته‌لاری دڵ..
زه‌رده‌خه‌نه‌ی ڕووی تۆرانم
هیواکانمی خسته ژێر گڵ..
گه‌لاوێژ حه‌مه قادر