هونەرمەند کەمال محەمەد
سەروەتى ئێمە کارە هونەرییە کانمان بوو بە خەڵکەمان بەخشى
کەمال محمەد خاوەن توانستێکى باشى هونەرییە و ئەو هەردەم لەگەل ئیحساس و هەستى ناسکى خۆیدا ئاویتەى گۆرانیەکانى کێ بوو کێ بوو و خانم گیان و تۆ پەپولەى سەربەردەکانى باوە نوور و ئازیز ئەمشەو گولى رەعنا دەکات ئەو بەهەست و عاتیفەیەکى جوانەوە دەلیت کوا ئیوارەى
دوو چاوى پڕ گڕى شینت سەرم کەیلى تەم و مژە شەویش داهات ئەو زەمەنەى دەسپێکى کارى هونەرى کەمال محمد بووە تا ڕادەیەک ئەتوانین بلین هونەر لە بازنەیەدا چەقى بەستبوو بەڵام هەر لە دواى دەرکەوتنى ئەمو چەند گەنجێکى ئەو کاتە ستایلیک کە پڕاو پڕ لە بۆنى سلیمانى
بووە بوو بە دەستکەوتێکى تر بۆهونەرى ڕەسەنى کوردى. کەمال دواى ئەوەى بەهەمى کۆچ بڵاو دەکاتەوە پیشوازییەکى باش لەلایەن جەماوەرەوە بە خۆوە دەبیت و هەوادارانى خۆى شادمان دەکاتەوە ئیستاش بۆ بەردەوام بوون لە خزمەت هونەرى کوردیدا دواین بەرهەمى هونەرى خۆى بەناوى
لە سەرەتاى ساڵانى هەشتاکانەوە سەرقاڵى کارى هونەریت کەچى دەبینرێت تەنها ستایلێکى تایبەت بە خۆت هەڵبژاردووە هیچ کاتێک گۆڕانکارییەکت تیا نەکردووە پرسیار ئەوەیە هەوڵت نەداوە لەو بازنە هونەرییە بێیتە دەرەوە و گۆڕانکارى لەو ستایلەدا بکەیت ؟
و) پرسیارێکى جوانە ستایلى من ستایلى ساڵانى هەشتاکەنەو ستایلى سلێمانیە ستایلێکە تێکەڵ بە ناخى سلێمانى بووە تەنانەت ئەو ستایلە کاریگەرى لەسەر شارەکانى هەولێرو دهۆک و کەرکوکیش هەبووە وە ئێستا کۆمەڵێک گەنج لاسایى ستایلى ئێمە ئەکەنەوە ئێمە کۆمەڵێ گەنج بووین گرنگیمان بەو ستایلەى خۆمان داوە لە سیدى بەرهەمى کۆچ گۆڕانکارییەکمان لەو ستایلەدا کرد بەو مەرجەى لە بازنە نەچێتە دەرەوە ئەتوانم بڵێم گۆڕانکارییەکەگۆڕانکارییەکى جوان بوو
پ) کۆمەڵێک گەنج ئێستا لاسایى ئەو ستایلەى ئێوە دەکەنەوە تۆ پێت وایە تاچەند حەقیان داوە بەو ستایلەو سەرکەوتوون ؟
و) منیش سەرەتا بە کارى لاسایى کردنەوە دەستم پێکردووە زۆر جار گوێم لە دەنگى مامۆستای نەمر ( حسن زیرەک و محمدى ماملێ و عەلى مەردان و کەریم کابان ) گوتووە و دواتر ستایلى تایبەت بە خۆم هەڵبژەردووە من پێم خۆشە ئەو گەنجانەش گوێگر بن پاشان ستایلى خۆیان هەڵبژێرن نەوەک بەڕیتمى کارەکانى کەمال محمد دەست پێ بکەن و بەڕیتمى کەمال محمد کۆتایى پێبێنن من پێم خۆشە گۆڕانکارى لە کارە کانیدا بکەن
پ) تۆ ئایندەى ئەم گەنجانە چۆن دەبینى ؟
و) من پێم وایە چەند کەسێکیان باشن و ئەتوانن خزمەتى هونەرى کوردى بکەن
پ) ئەو ستایلەى تۆ هەمیشە دەمانباتەوە بۆ لاى یادگارییە خۆش و ناخۆشەکان پرسیار ئەوەیە چۆن بیرۆکەى ئەم ستایلەتان دانا ؟
و) ئێمە ئەو دەمە لە بازنەیەکدا بووین ڕژیِم نەى دەهێشت لەو بازنەیە بچینە دەرەوە هەمیشە لە تەم و مژدا کارمان دەکرد خۆشەویستى خاک و نیشتیمان و خەڵک وایلێکردین ستایلێک بۆ خزمەت کردنى هونەرى کوردى هەڵبژێرین خۆشەویستى ئێمە بۆ مناڵى پێشمەرگەیەک بوو بۆ مناڵێکە ئەنفالێک بوو ئەو خۆشەویستى و سۆزو وەفاى ئێمە بۆ ئەوان وایکرد لە خزمەت هونەرى کوردیدا کار بکەین بۆ نمونە (جەژنێک بەشێوەى ) کە گۆرانیەکى نیشتیمانییەو گۆرانى نەورۆزەکەم تائێستاش لەلاى جەماوەر بوونیان هەیەو خەڵکى گوێیان لێدەگرێت
پ)ئەو ستایلە نوێیەى ساڵى هەشتاکان کە ئێوە هێناتانە ناو هونەرى کوردییەوە کە بریتى بوون لە بەڕێزان ( سالار سەلمان ،کاروان عوسمان ، عەتا ئەحمەد ، سالار محمود ) تاچەند زەرورییەتێکى هونەرى بوو؟
و) دە بوو ئێمە لەو کاتەدا کارمان بکردایە کە لەو دەمەدا تیپى مۆسیقایى باواجى کۆیە یە تیپى مۆسیقاى هەولێر هەبوو کارى زۆر باشیان بۆ هونەرى کوردى دەکرد بەڵام لەو کاتەدا هونەرمەند ( سالار سەلمان ) توانى بەشێوەیەکى نوێ کۆمەڵێک کارى هونەرى جوان پێشکەش بە ئێمە بکات و پاشانیش کاک ( عەتا احمد ) بە هەمان شێوە لە سەر ئەو ستایلە کۆمەڵێک کارى جوانى پێشکەشى ئێمە کرد منیش خۆم لەو زەمەنەدا ئاواز دانەر بووم و سودم لە ئاوازەکانى خۆم بینیووە بە پێویستمان زانى بەستایلێکى نوێ لە خزمەتى هونەرى کوردیدا بوونى خۆمان بسەلمێنن
پ) چۆن توانیتان زوو بەو ستایلە نێیەوە ڕۆ بچنە ناو ناخى خەڵکەوە بەرهەمەکانتان لەلایەن جەماوەرەوە بە شێوەیەکى باش پێشوازى لێبکرێت؟
و) خۆشەویستى خەڵکى گڕوتینى زیاترى بە ئێمە دە بەخشى وە سەروەتى ئێمەش کارە هونەرییە کانمان بوو بە خەڵکەمان بەخشى
پ) تیپى مۆسیقاى سلێمانى بە چەترێک بۆ هونەرمەندانى سلێمانى ناو دەبرا کەچى ( کەمال محمد و سالار سەلمان و سالار محمودو عەتا احمد و کاروان عوسمان ) لە دەرەوەى ئەو تیپە کاریان دەکرد هۆکارى ئەم دورە پەرێزییە بۆچى دەگەڕێتەوە ؟
و) ئێمە حەزمان دەکرد خۆمان بە ستایلێکى نوێوە لە خزمەتى هەنەرى کوردیدا کارەکانمان پێشکەش بکەین تا ئەمرۆش ئەو ستایلەى ئێمە لە لاى خەڵکە پێشوازییەکى زۆرى لێدەکرێت هیوادارین توانیبێتمان بەو ستایلە خزمەتێکى هونەرى کوردى بکەین
پ) کێ لەپشت دەرکەوتنى هونەرمەند (کەمال محمد ) وەبوو ؟
و) خۆشەویستى خەڵک و نیشتمانەکەم لە پشت دەرکەوتنى منەوە بوو
پ) زۆر جار کە گوێبیستى دەنگى بەڕێزت دەبین دەمانباتەوە بولاى دەنگە بەسۆزەکەى هونەرمەندى کۆچکردوو (کاروان عوسمان ) پرسیار ئەوەیە تۆى لەگەڵ هونەرى (کاروان عوسمان ) گرێداوە ؟
و) دیارە (کاروان عوسمان ) ى نەمر یەکێک بوو لە لە هاوڕێ خۆشەویستەکانم یەک ستایل کە بە یەکەوە کارمان تێدا دەکرد بەیەکەوە بەستبوینەوە خۆشەویستى من و کاروان عوسمان لە سەر ئەساسى هاوڕیەتییەکى پاک بوو لە سەر بنەمایەکى هونەرى پاک بوو من هەمشە ئەو بە مامۆستاى هونەرى کوردى ناو دەبەم ئەو توانى خزمەتێکى بەر چاو بە هونەرى کوردى بگەیەنێت
پ) ئەوەى جێگاى پرسیارە زۆر لە ئێوە لەگەڵ هونەرمەند ( کاروان عوسمان ) گۆرانى نەتەوەیمان پێشکەش دەکرد هەڵوێستى ئەو کاتەى ڕژیِم چۆن بوو بەرامبەر ئێوە ؟
و) ئێمە کاتێ گۆرانییەکى نشتیمانیمان پێشکەش دەکرد هەتا ماوەیەک لە بەرچاوى ڕژێم خۆمان دەشاردەوە لە ماڵى خزم و کەس و کارمان جارى وا هەبووە ماوەى یەک مانگ نەمانتوانیووە لە ماڵەوە بێنینە دەرەوە ئێمە ئەو کاتە زۆر بە ئیحساسەوە گۆرانیمان بۆ نیشتیمانەکەمان دەگووت ئێستاش هەرهەمان ئحساسم هەیە و گۆرانیم بۆ نیشتیمانەکەم چڕیوە هیوام وایە توانیبێتم خزمەت هونەرى کوردى بکەم
پ) گۆرانى( نیشتیمان ) کە گۆرانییەکى بەرهەمى (کۆچ) بوو کە دواین کارى بەڕێزتان ئاماژەت بەوە داوە کە( نیشیمان هەمومان غەدرمان لێکردووى ) ئەتەوەێ لەم گۆرانییەوە چ پەیامێک بگەیەنیت ؟
و) ئەمەوێ بڵێم بەداخەوە لاى هەندێ کەس ئەو ئحساسەى نیە بۆ نیشتیمانەکەى لە کاتێکدا ئەوەى ئەمڕۆ هاتۆتە بوون بەرهەمى خەبات قوربانى دانى ئەو گەلە ستەم دیدەیە کە چەندین ساڵە لەلایەن ڕژێم وە دەچەوسێتەوە و چەوسێنراوەتەوە من ئەمڕۆ لە کوردستاندا کە بە ئازادى گۆرانى دەڵێم بەرهەمى خەبات و قوربانى دانى ئەو گەلەیە بۆیە دەبێت ئێمەش لەیادى نەکەین ئحساسمان هەبێت تاوەکو چارەنووسى نەتەوەکەمان لە دەست نەچێت ئایندەى نیشتیمانەکەمان بەرەو هەڵدێر نەچێت ئەوا چەند ڕۆژێکى تر پرۆسەى دەنگ دانە داوام وایە هەموو کوردێک بەشدارى لەم پڕۆسە یەدا بکات دەنگى حەقى خۆى بدات وە بە ویژدانەوە دەنگى خۆیان بدەن من ناڵێم کەمو کوڕى نیە بەڵام ئەگەر تەماشای شارەکانى کوردستان بکەین بێگومان گەشە سەندنێکى بەرچاوى بە خۆوە بینیووە بابە هەموومان دەسکەوتەکانى میللەتەکەمان بپارێزین ئەو داهاتەى کە هەمانە لە دەستى نەدەین جارێکى تر دەڵێم تکایە بەویژدانەوە دەنگى خۆتان بدەن و خوێنى شەهیدان لە یاد نەکەن ئەم هەلە لە دەست نەدەین
پ) زۆر جار تەئکید لە تواناوکارە هونەرییە ڕەسەنەکانى هونەرمەندان ( حسن زیرەک ، ماملێ ، تاهیر توفیق و عەلى مەردان ) دەکەیتەوە کەچى هەندیک پێیان وایە مێژووى پێشکەوتن و گەشەسەندنى گۆرانى کوردى بۆکاتە دەگەڕێتەوە کە مۆسیقاى تورکى و عەرەبى فارسى ئاوێتەى مۆسیقاى کوردى بوو تۆ پەیامت چیە بۆئەو کەسانە؟
و) من پەیامم بۆ هیچ کەسێک نیە تەنها ئەوەندە دەڵێم کارى جوان لە ناخ و ویژدانى خەڵک دا دەمێنێتەوە و کارى خراپ لاى خەڵک زوو دەمرێ و لە دڵى خەڵکدا جێى نابێتەوە
پ) تۆ پێت وایە دەبێت هونەرمەند موڵکى خەڵک بێت یان تەنها لایەنێکى سیاسى ؟
و) خەڵکى خۆیان ئازادن لەوەى چۆن بیردەکەنەوە بەڵام من پێم وایە هونەرەکەم بۆ خەڵکى وبەتەنها و بۆ نیشتیمانەکەم
پ) بۆچى تائێستا کۆنسرێت لە شارى هەولێر سازنەکردووە ؟
و) لە بەرنامەمدا نیە لە هەموو شارەکانى کوردستان کۆنسرێت ساز بکەم هۆکارى ئەوەى من کۆنسرێتم لە شارى هەولێر ئەنجام نەداوە تەنها بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەمن بوارم بۆنەڕەخاسەوە بەنیازم لەئایندەدا ئەگەر بوار بڕەخسێنێت جەماوەرى هەولێریش خۆشحاڵ بکەم
پ) ئێستاچ پڕۆژەیەکى هونەریتان لەبەردەستایە ؟
و) بۆ بەتەئکید گەڕانەوەى من بۆکوردستان بە مەبەستى تۆمارکردنى سیدییە نوێیەکەم بووم کە خۆى لە (10) گۆرانیدا دەبینێتەوە سوپاس بۆ خواتەواوى کارە هونەرییەکەم بە کۆتاهات ئەم بەرهەم بە ناوى ( هاوڕێ) یە لەسەرستایلى پێشووم کارەکانم ئەنجام داوەو کارى مۆسیقا لەلایەن هونەرمەندان ( عەتا احمد ، کارزان کامیل ، نوێنەر ئەحمەد ، ئالان کامیل ) وە کارى تۆمار کردنى ئەم بەرهەمەش لە ستۆدیۆ ( پیانۆ) لە شارى سلێمانى ئەنجام داوە تەواوى ئاوازى گۆرانییەکانیش لەلایەن براى خۆشەویست و بەڕێزم کاک(عەتا ئەحمەد ) وە ئامادە کراوە لە شعرى شاعیران ( محمد عومەر عوسمان و ئەحمەد محمد و عەتا ئەحمەد و ئسماعیلەوە ئەرکى بڵاوکردنەوەو بەرهەم هێنانى ئەم کارەش لەلایەن سەنتەرى ڕۆشنبیرى شار لە سلێمانى گرتویەتیە ئەستۆ
پ) تاچەند پێت وایە ئەم کارە پێشوازییەکى باشى لێدەکرێت لەلایەن جەماوەرەوە ؟
و) من هەموو هەوڵەکانى خۆم لەم کارە دا خستۆتە کار بەڵام وەڵامى ئەم پرسیارە بۆ جەماوەر بەجێ دێڵم
پ) تاچەند ئەو شاعیرانەى کارت لەسەر کردوون ئاوێتەى ئحساس و ناخى خۆتن ؟
و) بە دڵنیاییەوە هەموو ئاوێتەى هەست و ئحساسى خۆمن من هەمیشە کار لەسەر هۆنراوەیەک دەکەم کەڕنگدانەوەى ژیانى خۆم بێت
پ) کەى بەنیازى بڵاوکردنەوەى نوێیەکەتى ؟
و) لەڕێگاى گۆفارى گوڵانەوە ئەو پەیامەتان پێ دەگەیەنم کە لەدواى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەرهەمى نوێ ى من بەناوى ( هاوڕێ) بڵاودەکرێتەوە لێرەشەوە سوپاسە سەنتەرى ڕۆشنبیرى شار دەکەم کە ئەم ئەرکەیان گرتۆتە ئەستۆ ئەم بەهەمەش پێشکەشە بە هەموو عاشقانو منداڵانى کوردستانم
پ) ماوەى چەند ساڵێکە لە تاراوگە ژیان دەگوزەرێنى تۆ تا چەند کەوتویتەتە ژێر کاریگەرى غوربەتەوە ؟
و) من لەوەتەى کوردستانم بەجێ هێشتووە لە ژێر کاریگەرى غوربەت و دوورە ووڵاتیم هەربۆیەش وایکردووە زیاتر گوێ لە هونەرى ڕەسەن بگرم من هەرچەند دوورم لەگەل ئاو و هەواى ولاتەکەم دوژیم هەمووتان دەزانن هەر چەند ماڵم لەسویدە بەڵام لە ساڵێکدا شەش مانگى لەگەڵ خەڵکى سلێمانى و ووڵاتەکەم بەسەر دەبەم هەرگیز من لە سلێمانى خۆم بە میوان نازانم وە ئەگەر بوار بڕەخسێت بەنیازم بەیەکجارى بێمەوە سلێمانى ژیان بەسەر بەرم
پ) دواین پەیامت ؟
هەر ئەوەندە دەڵێم ئەگەر تەمەن مابێ تەمەنا دەکەم لە هونەرى کوردیدا تەواوى بکەم هیوام وایە ئەو هەوڵەى داومە لەخزمەتى هونەرى کوردیدا شوێنى خۆى گرتبێ